كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک تەرخان دەکات

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك ڕای گەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم 260 ملیۆن دینار بۆ كڕینی لۆجستی و پێداویستیی قوتابخانە كوردییەكانی تەرخان كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی كوردی لە كەركووك تەرخان كرا كە ئەو بڕە پارەیە بۆ كڕینی پێداویستیی قوتابخانەكان و لۆجستی وەک "مێزی ئیدارە، كورسی، سەبورە، موبەریدە و کەلوپەلی هۆڵەکانی یاری و كورسیی دانیشتن بۆ باخچەكانی ساوایان تەرخان كراوە".

گوتیشی: "هاوكات بۆ كەرەستە و کەلوپەلەکانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا وەك چۆن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەت بەسەر پەروەردەكانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە، بەهەمان شێوەش بۆ بەشی خوێندنی کوردیی لە کەرکووکیش دانراوە بۆ ئەو مەبەستە حكوومەتی هەرێم 540 ملیۆن دیناری دابین كردووە و وەزارەت پەروەردەش داویەتی بە كرینی كەرەستەكانی خۆ پارێزی لە كۆرۆنا بۆ هەموو پەروردەی هەرێمی کوردستان کە پشکی بەشی کوردیی کەرکووکیش ڕەوانە دەکرێت".