كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ناوەڕۆکی ئەو ماددەیەی مەسرور بارزانی بەهۆیەوە داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکات

باسنیوز ناوەرۆکی ماددەی 66 لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کە سەرۆکی حکوومەت بەهۆیەوە داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 26-9-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای سازکردنی دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بۆ ئەوەی خۆی تێیدا ئامادەبێت و وتارێک لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەت، پێشکەش بکات.

بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 66ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ داوای دانیشتنێک لە پەرلەمان بکات،

بەپێی بڕگەی سێیەم، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبێ لە ماوەی 14 رۆژدا وادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان دیاری بکات.

هەروەها لە بڕگەی چوارەمی ماددەکەدا هاتووە، دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان تەنیا بۆ خستنەڕووی بابەتێکی گشتییە و ناتوانرێ تێیدا پرساندن و لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی حکوومەت و کابینەکەی، بکرێت.

لە بڕگەی شەشەمی ماددەی 66یشدا هاتووە، حکوومەت دەتوانێ داوای دواخستنی ئەو وادەیەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیاری کردووە بکات، کە لە حەوت رۆژ تێنەپەڕێ، بکات.