كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە دیالە سێ چەكداری داعش دەستگیر کران

ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی پارێزگای دیالەوە سێ چەكداری داعش لە سنووری باقووبە دەستگیر كراون.

لەمبارەوە، نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، لە سنووری شاری "باقووبە"ی ناوەندی پارێزگای دیالە، سێ چەكداری داعش لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی پارێزگاکەوە دەستگیر كراون."

گوتیشی: "ئەو چەكدارانە لە چوارچێوەی ڕێكخستنەوەی بەناو ویلایەتی دیالە هاتبوونە ناوچەكە، هاوكات پێشتر ناسراونەتەوە و لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون."

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە راشی گەیاند: "بەپێی زانیارییەكان ئەو سێ چەكدارە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەکە دەستیان هەبووە."