كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە مۆسکۆ دراوەتە سێ هەزار کەس

پارێزگاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا رایدەگەیەنێت، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنایان داوەتە سێ هەزار کەس.

سێرگی سۆبیانین، پارێزگاری مۆسکۆ بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێکوتەی دژەکۆرۆنای لەسەر خۆی تاقیکردووەتەوە و ئێستاش لە حاڵەتێکی باشە و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دەرنەکەوتووە.

سێرگی سۆبیانین هەروەها رایگەیاندووە، کە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە مۆسکۆ پێکوتەکەیان وەرگرتووە و هەموویان لە حاڵەتێکی زۆر باشدان.

پێشتر تەندروستیی مۆسکۆ داوای لەو کەسانە کردبوو، کە دەیانەوێ بە خۆبەخشی پێکوتەکە لەسەر خۆیان تاقی بکەنەوە و هەموویان پشکنینیان بۆ کرابوو، تا بزانرێ هیچ نەخۆشییەکیان هەیە یاخود هەستیارییان بەرامبەر پێکوتەکە هەیە یان نا.

پێکوتەکە بە دوو قۆناغ و بە خۆڕایی دەدرێتە کەسەکان، 21 رۆژ دوای جاری یەکەم، پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدرێتە ئەو کەسانە.