كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەكتەرێكی كورد دوورگەیەك بە پارەیەكی خەیاڵی دەكڕێت

هولیا ئەفشار، ئەكتەری بەناووبانگی توركیا و بە رەگەز كورد، بە هۆی كڕینی دوورگەیەكەوە بووەتە باسوخواسی میدیاكان و كەسایەتییە سیاسییەكانیش لەو ڕووەوە هاتوونەتە دەنگ.

هولیا ئەفشار دوورگەی (چیچەك)ی لە ئەیڤانلك لە توركیا بە تەواوی و بە بڕی 55 ملیۆن لیرەی توركی كڕی و بە نیازیشە بە شێوەیەكی مۆدێرن چەندان پڕۆژەی لێ ئەنجام بدات.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، هولیا زۆری حەز لەو دوورگەیە بووە، بۆیە بە پارەیەكی خەیاڵی كڕیویەتی و دەیەوێت لەمەودوا ژیان لەوێ بەسەر ببات.

زۆرێك لە سیاسییەكانی توركیا هاتوونەتە دەنگ و، دەڵێن "خەڵك لە برسان دەمرێت، بەڵام ئەو هونەرمەندانەی لە دەسەڵات نزیكن بە پارەیەكی خەیاڵی دوورگە دەكڕن."

میدیاكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی توركیا، بە توندی هاتوونەتە دەنگ و، دەڵێن چۆن دەبێت دوورگەیەك بۆ هولیا بێت؟ لە كاتێكدا هەزاران هاووڵاتی شوێنی نیشتەجێبوونی نییە و سكی برسییە.

هولیا ئەفشار بە رەگەز كوردە، لە چەندان دیمانەشیدا گوتوویەتی لە دایك و باوكەوە كوردە و شانازیشی پێوە دەكات، بەڵام زمانی كوردی بە باشی نازانێت.

ئەفشار چەند ساڵێك بەر لە ئێستا گۆرانییەكی كوردی بە شێوەیە (دویت) لەگەڵ هونەرمەندی كورد جوان حاجۆ بڵاوكردەوە.