بەوێنە.. وەرزشی بەیانیان كولتوورێكی جوانی شاری سنەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. وەرزشی بەیانیان كولتوورێكی جوانی شاری سنەیە

بەرەبەیانی هەموو ڕۆژێک لە شاری سنە گەنج و لاوان و تەنانەت ژنان و پیاوانی بەتەمەنیش بە شێوەیەكی جیاواز بەكۆمەڵ لە پارک و شوێنە گشتییەکان و بەتایبەتی داوێنێ کێوی ئاویەر وەرزش دەكەن و ئەم وەرزش و گەشتە بووەتە نەریتێکی جوانی شارەکە.

بە جۆرێك بەیانان زوو بە شێوەی دەستەدەستە كوڕان و كچان بەكۆمەڵ، دەچنە دەرەوەی شار و بەتایبەتی داوێنی کێوی ئاویەر و پارکی کوێستانی كە ناوچەیەكی بەرزە و بەسەر شاری سنەدا دەڕوانێت.

ئەوەی كە تەواو جیاوازە لەو بەیانییە جوانانەدا دەبینرێت، كوڕان و كچان و زۆر جار بەساڵاچوانیش بەشداریی ئەو وەرزشە بەكۆمەڵە دەبن، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەكە و حەوانەوەیان بەدەم نان و چاخواردنەوە، دواتر بەدەم گۆرانی و مۆسیقای كوردییەوە، كۆمەڵ كۆمەڵ، وەرزشی بەیانیان دەکەن و شایی دەبەستن و تا كاتی گەرما لەوێ دەمێننەوە و دواتر دەگەڕێنەوە و ئەمەش لەلای بەشێکی زۆر خەڵکی شار بووەتە نەریتێک و لەپێناو و شادمانی و تەندروستیی خۆیان دەیکەن.