دوو فەرماندەی سنوورپارێزی ئێران لە خووزستان کوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو فەرماندەی سنوورپارێزی ئێران لە خووزستان کوژران

بە گوتەی فەرماندەی سنوورپارێزی پارێزگای خووزستانی ئێران، ئێوارەی دوێنێ لە "هوورلعەزیم" ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونیکی نێوان هێزە سنوورپارێزەکانی دەریا لەگەڵ کۆمەڵێک چەکدار، دوو ئەفسەری سنوورپارێزی ئێران کوژراون.

لوتفعەلی پاکباز، بە ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ڕاگەیاندووە: "ئەو ڕووداوە ئێوارەی دوێنێ شەممە 2020.9.26 لە کاتی گەشتی هێزێکی سنوورپارێزی دەریاییدا چەند چەکدارێک تەقەیان لە سنوورپارێزەکان کردووە و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر بەناوەکانی "مێقداد بوێر و عەبدوڵا موئمن زادە" کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە".

ڕووداوەکە لە ناوچەی هوورلعەزیم کە هاوسنووری خووزستان و عێراقە ڕووی داوە، بەڵام هێشتا وردەکاریی ئەو ڕووداوە ئاشکرا نەبووە و ناسنامەی هێرشبەران و ئامانجیان دیار نییە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، قاچاخی کاڵا و شتومەک لە سنوورەکانی خووزستان لەگەڵ عێراق و بەتایبەتی ناوچەی "هوورلعەزیم" لەمێژە باوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزە سنوورپارێزەکان لەو ناوچەیە دەستیان بەسەر چەندین کاروانی ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی قاچاخدا گرتووە".