ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 33 ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 33 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 33 ملیۆن و 28 هەزار و 471 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، عێراق، سعودیە، تورکیا، پاکستان، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، قەتەر، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، دۆمەنیکا، پەنەما، هۆڵەندا، کازاخستان، کوێت، میسر، عومان، سوید، ئیمارات، گواتیمالا، پۆڵەندا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 24 ملیۆن و  335 هەزار و 886 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 999 هەزار و 94 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.