كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە خواردنی ئەم میوەیە زێدەڕەوی ناكەی لە ژەمەكانا

 

زیادەڕۆییكردن لە خواردن لە ژەمەكاندا، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی قەڵەوییە. راهاتن لەسەر كەمخۆری، رەنگە هەندێك ئەستەم بێ، بۆ ئەو كەسانەی خواردنی زۆر دەخۆن، بەڵام خواردنی هەندێك خۆراك لەنێوان یاخود لەگەڵ ژەمەكاندا، یارمەتیت دەدا، كە كەمتر بخۆی و زوو هەست بە تێربوون بكەی. لەسەر ئەم بابەتە، پسپۆڕان بۆ ماڵپەڕی (تەندروستی) روونی دەكەنەوە، سوودوەرگرتن لە خواردنی ترێی سەوز لەپاڵ ژەمەكاندا، كالۆریی پێویست بۆ جەستە دەستەبەر دەكات، هەروەها كاریگەریی لەسەرت دروست دەكات، كە زوو هەست بە تێربوونیش بكەی و دەست لە خواردنی زۆر بكێشیتەوە و لەسەر سفرە و خوان بكشێیتەوە.