كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كاریگەریی نەرێنیی زۆر گریانی دایكان لە كاتی دووگیانیدا

 

پزیشكان بۆ ماڵپەڕی تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن، ئەو خانمانەی لە كاتی دووگیانیدا كێشەیان هەیە و لەژێر كاریگەریی كێشەكانیان خەمۆكن و زۆر دەگرین، بەم كارە راستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی كۆرپەكەیان دروست دەكەن، واتە هەر چەشنە نیگەرانی و گریان و دڵەڕاوكێیەکی دایك لە قۆناغی دووگیانیدا، وا دەكات منداڵ كێشی وەكوو پێویست نەبێت و كەم كێش و وردیلە بێت، هەروەها منداڵ تووشی كێشەی هەناسەدان ببێت، یاخود زووتر لە كاتی خۆی لەدایك بێت، بۆیە پێویستە خانمان ڕەچاوی ئەم بابەتە بكەن و كاتێك كێشەیەكی گەورە لە ژیانیادا هەیە، كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونیان دروست كردووە، نابێ بڕیاری بەپەلەی دووگیانبوون بدەن.