بەم شێوەیە كونەكانی سەر پێست دادەپۆشێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم شێوەیە كونەكانی سەر پێست دادەپۆشێت

 

كونە وردەكان، كە زیاتر لەسەر پێستی دەموچاو هەن، زۆر جار دەبنە شوێنێكی گونجاو بۆ ئەو چەورییە زیادانەی پێست، کە لەوێ كۆ دەبنەوە. ئەو كونە وردانە، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر جوانیی رووخسار و پێست دروست دەكەن، بۆیە پێویستە چارەسەر بكرێن.

پزیشكان و شارەزایانی بواری پێست، لە ماڵپەڕی (جوان بە)دا روونی دەكەنەوە، چارەسەركردنی كونە وردیلەكان، كە لەسەر پێست دروست دەبن، ئاسانە. بۆ نموونە، دەتوانی هەفتانە چەندین جار بوخار بۆ پێستت بکەی.

بوخاركردن بۆ پێست تەواوی ئەو كونە وردانە دادەپۆشێت و دەیانبەستێت و پێست خاوێن رادەگرێت. جگە لەم بابەتە، پێویستە لە كاتی چوونەدەرەوە، هەمیشە دژەخۆر بەكار بهێنن، چونكە یەكێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئەم حاڵەتە لەسەر پێست، بەكار نەهێنانی دژەخۆرە لە كاتی پێویستدا.