هەر كەسێك هەزار شەقاو بە پێ بڕوات پاداشت دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەر كەسێك هەزار شەقاو بە پێ بڕوات پاداشت دەكرێت

 

بۆ یەكەمین جار لە مێژووی ئۆزباكستاندا پاداشتێك دانراوە بۆ ئەو كەسانەی كە ڕۆژانەی هەزار شەقاو بە پێیادە دەڕۆن.

حكوومەتی ئۆزباكستان ڕاگەیاندووە كە پاداشتێكیان ئامادە كردووە بۆ ئەو كەسانە كە ڕۆژانە هەزار شەقاو بە پیادە دەرۆن، پاداشتەكەش بریتییە لە لێخوشبوون لە 50%ی خزمەتگوزارییە حكوومییەكان و هەروەها ئەو كەسانە دەشتوانن بە شێوەیەكی بەخۆرایی سوودمەند بن لەو هۆڵە وەرزشیانەی كەلەلایەن حكوومەتەوە دروستكراون.

لەسەر ئەو پاداشتە حكوومەتی وڵاتەکە مەرسومێكی تایبەتی دەركردووە، لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنی تایبەتیشەوە چاودێری ئەو کەسانە دەكرێت.

میدیاكانی ئۆزباكستان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە حكوومەتی ئەو وڵاتە لە پێناو باشتركردنی تەندروستی هاووڵاتییان ئەو بڕیارەی داوە، لە هەمان كاتیش حكوومەت دەیەوێت خەڵك كەمتر گرنگی بە ئۆتۆمبێل لێخورین بدەن و بە ڕێگە وەرزشیەوە بەرەنگاری هەموو نەخۆشییەك ببنەوە.