منداڵێكی شەش مانگی دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

منداڵێكی شەش مانگی دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

 

منداڵێكی تەمەن شەش مانگی لە ئەمریكا بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە ڕووبارێكدا یارییەكی وەرزشی دەكات، دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ریچ همفریز منداڵیكی تەمەن شەش مانگی ئەمریكییە، چەند رۆژێكە گرتەیەكی ڤیدۆیی بڵاوبۆتەوە كە لەگەڵ باوكی یارییەكی وەرزشی لە ڕووباری یوتا یارییەكی وەرزشی دەكات.

هەرچەندە منداڵەكە جلوبەرگی سەلامەتی مەلەوانی داپۆشیوە، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوو ڕای جیاوازی دروست كرد.

هەندێك ئاماژەیان بەوەکردووە، تەمەنی ئەو منداڵە بچووكە و نەدەبوایە باوكی ئەو سەركێشیەی كردبووایە، هەندێكی دیكەش بە منداڵێكی پاڵەوانیان وەسف كردووە پێیان وایە كاتێكی خۆشی لەگەڵ باوكی بەسەر بردووە.