پەرلەمانتارێکی پارتی: پێناچێ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ساز بکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی پارتی: پێناچێ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ساز بکرێت

”پارتی دوو پێشنیازی بۆ بازنەی ھەڵبژرادنەکان ھەیە“

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێناچێ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، ساز بکرێت.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رایدەگەیەنێت بریارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای ھەڵبژاردنەکان کۆ ببێتەوە.

محەمەد ئەمین فارس هەروەها رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان کوتلەکان نەکراوە و پێناچێت بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، ساز بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلایی نەکرێتەوە، ئەوا یەکلاکردنەوەی دەکەوێتە کۆتایی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2020)، چونکە بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە، دانیشتنەکانی پەرلەمان رادەگیرێن.

لەبارەی ھەڵوێستی پارتی، محەمەد ئەمین فارس رایگەیاند، ھەڵوێستی پارتی روونە، ”دوو پێشنیازمان ھەیە. کە ئەوانیش بریتین لەوەی یان عێراق ھەموو بکرێتە یەک بازنە، یان وەک پێشوو ھەر پارێزگایەک بکرێتە یەک بازنە“.

بڕیاربوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020، پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، کۆبوونەوەکە بۆ نیو کاتژمێر دواخرا و تا ئێستاش، کە کاتژمێر لە 2:30 خولەک تێپەڕیوە، کۆبوونەوەکە ساز نەکراوە.