چاودێرێکی سیاسی : کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌ کۆیله‌ی بێگانه‌ن، ئه‌وانه‌ن که‌ جاش و خائین و خاکفرۆشن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چاودێرێکی سیاسی : کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌ کۆیله‌ی بێگانه‌ن، ئه‌وانه‌ن که‌ جاش و خائین و خاکفرۆشن

چاودێرێکی سیاسی، وەڵامی خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر دەداتەوە و بە ڕاشکاوانە پێیان دەڵێت ”کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌ کۆیله‌ی بێگانه‌ن، ئه‌وانه‌ن که‌جاش و خائین و خاکفرۆشن“.

ئاراس عەبدوڵا، چاودێری سیاسی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مافی هه‌موو گه‌لانی جیهانه‌ سه‌رجه‌م رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان داکۆکی لێده‌که‌ن و ‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رێگایه‌کی ئاشتی خوازانه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و مافه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی ٢١ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی و ئابووریه‌کانی وڵاتانی زلهێز وای کردووه‌ ئه‌و رێساو یاسایانه‌ فه‌رامۆش و پشتگوێ بخرێت، هه‌رێمی کوردستانیش به‌ پشت به‌ستن به‌و یاساو رێسایانه‌ هه‌نگاوێکی مێژوویی نا بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییمان که‌ بۆ هه‌میشه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ ده‌بێت شانازی پێوه‌ بکه‌ین، به‌ڵام بەداخەوە کاره‌ساتێکی تر به‌ رۆکی ئه‌و میلله‌ته‌ی گرتووه‌ که‌ به‌ درێژایی مێژوو بۆته‌ هۆی نه‌هامه‌تی و شکستهێنان کە ئه‌ویش خیانه‌تی ناوخۆییه‌ و جاشایه‌تی مۆدێرنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌، گووتی ”جاران جاشه‌کان شه‌رمیان ده‌کرد بچنه‌ ناو هه‌موو مه‌جلیسێک و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڵام جاشی و خاک فرۆشی  ئێستا بێ شه‌رم و بێ حه‌یان ڕویان ئه‌وه‌نده‌ ره‌ش و قایمه‌ خه‌ڵکانی شۆرشگێرو نه‌ته‌وه‌یی به‌ کاڵفام داده‌نێن خۆیان پێ دڵسوزه‌ هه‌روه‌کو بڵی هیچ رووینه‌داوه‌“.

ئەو چاودێرە ئەوەش بە بیری خیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر دەهێنێتەوە و دەڵێت، مێژوو رەحم ناکات و بە نەوە لە دوای نەوە ده‌ڵێت ”کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌ کۆیله‌ی بێگانه‌ن، کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌جاش و خیانه‌تکارن و خاک و نیشتمان به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و پاره‌و پول ده‌که‌ن، کاڵفام و ده‌به‌نگن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ دارو ده‌سته‌ی دوژمن و رێگا بۆ داگیر که‌ر خۆش ده‌که‌ن، کاڵفام ئه‌وانه‌ن که‌ چاویان به‌ سه‌ربه‌زی خاک و نیشتمان و ئاڵا هه‌ڵنایه‌ت“.

ئاماژە بەوەش دەدات کە ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی داوە هه‌میشه‌ شانازی به‌ خۆیان ده‌که‌ن، چونکه‌ داستانی ریفراندۆم هیچی که‌متر نیه‌ له‌ داستانی هندرێن و خواکورک و شورشه‌کانی تری کورد، سه‌رشۆری بۆ خیانه‌تکارو خافرۆش مێژوو شاهیدی ده‌دات که‌ جاش و خاک فرۆش هه‌میشه‌ شوێنیان زبڵدانی مێژوو بووه‌.