لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا هەشت كەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا هەشت كەس بوونە قوربانی

 

لە دوو ڕووداوی جیاوازی هاتوچۆدا، لە سنووری پارێزگای دیالە دوو كەس گیانیان لە دەست دا و 6 كەسی دیكە بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، نیهاد محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:"ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی دیالە – كەركووك كەسێك گیانی لە دەست دا و 4 كەسی دیكە بریندار بوون.

ئاشكراشی كرد، لەسەر هەمان ڕێگە و لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكی دیكە، گەنجێك گیانی لە دەست دا و دوو كەسی دیكەش زامدار بوون، كە سەر بە یەك خێزان بوون.