ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیاران ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیاران ده‌كرێت

 

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، لە سبەیه‌وه‌ دەست بە دابەشكردنی قۆناغی دووەمی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دەكرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی بڕی هه‌شت ملیار و 85 ملیۆن دینار وەكوو قۆناغی دووەمی شایستە داراییەكانی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەولێر ڕەوانە كرا، ئەژماری بانكیمان كردەوە، پارەكە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی تەحویلی ئەژمارەكە کرا، بڕیار وایە لە سبەی یەكشەممەوە 27/9/2020 دەست بە دابەشكردنی پارەكە بكرێت".

ئاشکراشی کرد، پارەکە لە بانکی حەمرین دابەش دەکرێت و زیاتر لە 600 جووتیار لەم قۆناغە، شایستە داراییەکانیان پێ دەدرێ.

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر باسى له‌وه‌ش كرد: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاێزگاری هەولێر گرنگیی زۆر بە بابەتی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەدەن و هەموو هەوڵێکیان داوە جووتیاران مافی خۆیان پێ بدرێ".

له قۆناغی یەکەمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەولێر دوو ملیار دینار خەرج كرا.

هێمن سەید موراد ئه‌وه‌شى خستەڕوو: "پێویستە حكوومەتی عێراق بڕی 45 ملیار دیناری دیكه‌ى شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەولێر بۆ گەنمی ئەمساڵ ڕەوانە بكات".

حكوومەتی عێراق بڕیاری دا لە كۆی یەك ملیۆن تۆنى گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ، تەنیا 390 هەزار تەن وەربگرێت، پارەکەش بە چەند قۆناغێک بدات.