كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زیاتر لە 24 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 32 ملیۆن و 737 هەزار و 166 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 26-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، عێراق، سعودیە، ، تورکیا، پاکستان، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، قەتەر، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، دۆمەنیکا، بەلجیکا، پەنەما، کازاخستان، هۆڵەندا، میسر، کوێت، عومان، سوید، ئیمارات، گواتیمالا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 24 ملیۆن و  103 هەزار و 44 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 993 هەزار و 825 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.