ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم پەرلەمانی یۆنان لە ئەسینای پایتەختی وڵاتەكە، سێیەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە ئاڵایەكی گەورەی كوردستانەوە، بەرز ڕاگیرا.
پشتیوان جاف ڕۆژنامەنووسی كورد كە ڕێكخستنی چالاكییەكەی لە ئەستۆ گرتووە، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند بڕیار بوو ژمارەیەكی زۆری كوردانی یۆنان بەشداری لە گردبوونەوەكە بكەن، بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا، ڕێگە نادرێت زیاتر لە نۆ كەس لە یەك شوێن كۆببنەوە، بەم هۆیەوە گردبوونەوەكەیان تەنها لە چەند كەسێكی دیاریكراو پێكهاتبوو.
جێی باسە كوردانی تاراوگە لە یۆنان بۆ یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەبەردەم تەلاری پەرلەماندا بە ئاڵایەكی گەورەی كوردستانەوە وتارێكیان خوێندەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی رۆژی 25ی سێپته‌مبه‌ری 2017 كە له هەرێمی كوردستاندا ڕیفراندۆمێكی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا 93%ی پێكهاتەكانی باشوور كوردستان به به‌ڵێ دەنگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، بەڵام زلهێزه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان كرد لەبری ئەوەی هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی بڕیاری گه‌لی كورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی. ئێستاش خه‌بات و تێكۆشانی كورد به‌رده‌وامه بۆ دیاریكرنی مافی چاره‌نووسی خۆی.
ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه‌ین بۆ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ لە كوردستان، بۆ ئازادی هاووڵاتییانمان. ئێمه‌ی كوردانی تاراوگە كه له یۆنان نیشتەجێین، داوا له یۆنانییه‌كان و حكوومه‌تی یۆنان و ته‌واوی حزبه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوەكان و چالاكوانە مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین، پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن، بە تایبەتی له یه‌كێتی ئه‌ورووپا و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووە‌كان، چونكە پێویستە گه‌لی كورد خاوه‌ن ده‌وڵەتی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت.