لە ھەولێر ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازیی تەندروستی دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ھەولێر ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازیی تەندروستی دروست دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای کرد ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازیی تەندروستی لە سنووری شاری ھەولێر دروست دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش کار و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو ناوچە پیشەسازییە تەندروستییە، لەسەر ڕێگەی (ھەولێر – خەبات) دروست دەکرێت و ٤٠٠ دۆنم زەوی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە".

گوتیشی: "لەو ناوچە پیشەسازییە، کارگەی دەرمان، کارگەی دروستکردنی پێداویستیی پزیشکی و تەندروستی و کارگەی ئاوی کانزایی و کارگەی زۆربەی ئەو شتانەی تایبەتن بە تەندروستی دادەمەزرێندرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر باسی لەوەش کرد: "لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگەواز دەکەین بۆ کۆمپانیا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ شوێنەکە ببات و دوای ئەوە بەپێی مەرج و ڕێنوێنییە دیاریکراوەکان دەیدەینە وەبەرھێنەران بۆ ئەوەی کارگەکانی تێدا دابمەزرێنن".