هەڵمەتێکی هۆشیاریی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەڵمەتێکی هۆشیاریی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان بەڕێوەدەچێت

 

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە سنووری هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان کەمپەینێکی هۆشیاریی خۆپارێزیی لە کۆڕۆنا ڕاگەیاندووە و دەڵێن لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

لیلی ئەحمەد، ئه‌ندامى ڕێكخراوى (واد) بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:   "ڕێكخراوەکەمان كه‌مپینێكى نوێی له‌ هاووڵاتیه‌وه‌ بۆ هاووڵاتى ڕاگه‌یاندووە كه‌ درێژه‌پێده‌رى كه‌مپینی نا بۆ توندوتیژییه‌ و ئامانجى كه‌مپینه‌ نوێیه‌كه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌مان هاندان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا و چالاكییه‌كانمان بریتین لە كه‌مپینی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و  دابه‌شكردنى لیفلێت و پۆسته‌رى ڕێنمایی سه‌ر دیوار و ئه‌رزى و دابە‌شكردنى ده‌مامك و پاککە‌ره‌وه‌ى ده‌ست، له‌گه‌ڵ سمینارى هۆشیارى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا".

ڕاشیگەیاند:   "ئێستا كه‌مپینه‌كه‌مان له ‌پارێزگاى هه‌ڵەبجە ‌و گه‌رمیان و هەو‌لێر به‌رده‌وامه‌ و ئە‌و شوێنانه‌ى كە ‌پێویستن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بردۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دادگای به‌رایی و عه‌لوه ‌و تێرمیناڵ و ناو بازاڕ و نۆرینگه‌ و گرتوخانه‌ ‌و کۆمەڵێک شوێنى تر له‌هه‌ر دوو  قه‌زاى كه‌لار و كفرى، ئێستاش لە هەولێر و هەڵەبجەش دەستمان پێ کردووە".