ئوستراڵیا.. فۆتۆگرافەرێک وێنەیەكی ناوازەی نەهەنگێكی شین دەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئوستراڵیا.. فۆتۆگرافەرێک وێنەیەكی ناوازەی نەهەنگێكی شین دەگرێت

سێیەم وێنەی نەهەنگی شینە لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا

فۆتۆگرافەرێکی ئیرلەندی بە ڕێكەوت وێنەی نەهەنگێكی شین لە كەناراوەكانی شاری سیدنی پایتەختی ئوستراڵیا دەگرێت کە ئەمە دەبێتە سێیەمین وێنەی نەهەنگی شین لە ماوەی 100 ساڵدا لە وڵاتی ئوسترالیا تۆمار کرابێت.

ماڵپەری cnn نووسیویەتی وێنەگرێكی ئیرلەندی بەناوی شون كینان لە كەناراوەكانی Maroubra ی شاری سیدنی  لە ڕێگەی كامیرای درۆنەوە وێنەی نەهەنگیكی شینی چركاندووە.

كینان دەڵێت” نەهەنگە شینەكە تەنیا بۆ ماوەی یەك خولەك دەركەوتوو پاشان خۆی نقوم كردەوە ، بە هۆی ئەو وێنەیەشەوە تووشی شۆكێكی گەورە بووم ، بە یەكێك لەو وێنە ناوازانەی دادەنێم كە لە ژیانمدا چركاندوومە”. 

فەرمانگەی نیشتمانی گیانلەوەرە وشكانییەكان و دەریاییەكان لە وڵاتی ئوسترالیا سەبارەت بەو وێنەیە دەڵێت لە مێژووی 100 ساڵەی وڵاتەكەیان ئەمە سێیەمین جارە  وێنەی نەهەنگی شین وێنەی دەگیرێت.

فەرمانگەكە دەشڵێ نەهەنگی شین بە گەورەترین گیانەوەر لەسەر زەوی دادەنرێت و درێژییەكەی 25 مەتر و كێشەكەیشی 100 تەن دەبێت.