سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن هوس باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا تاووتوێ کران.

باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتوو و گەشەسەندووە لە عێراق و یەکێتیی ئەورووپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروویی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای کرد لە هەرێمی کوردستان و جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی گوتیشی: "سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکەی، لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان".