به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیی گورچیله‌ به‌ڕێوه ‌چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیی گورچیله‌ به‌ڕێوه ‌چوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی گورچیله‌پارێزیی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه ‌برد و تێیدا زیاتر له‌ دوو هه‌زار برۆشه‌ریان بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئاریان عه‌لی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی گورچیله‌پارێزیی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "ساڵانه‌ به ‌هاوكاریی چه‌ند چالاكوانێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هۆشیارییه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مڕۆش (24ـی ئه‌یلولی 2020)، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ڕاگه‌یاند و له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار برۆشه‌رمان بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیی گورچیلە".

ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و گورچیله‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن".