كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەكەمین ژنە موسوڵمان سەرپەرشتیی هاوسەرگیریی دوو ژنی هاوڕەگەزخواز دەكات

 

سەرپەرشتیكردنی پرۆسەیەكی هاوسەرگیریكردنی دوو ژنی هاوڕەگەزخواز لە لایەن خانمێكی موسوڵمانەوە، مشتومڕ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست دەكات.

كەناڵی (بی بی سی) بڵاوی كردەوە كە مەیسون دەواس، ئەندامی شارەوانیی شاری مەدرید لە ئیسپانیا كە خانمێكی موسوڵمانی خەڵكی مەغریبە، سەرپەرشتیی مەراسیمی گرێبەستی هاوسەرگیریی دوو خانمی هاوڕەگەزخوازی كردووە.

هەندێك لە بەكارهێنەرانی عەرەب لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە سەرپەرشتیكردنی گرێبەستەكە لە لایەن مەیسون دەواس بە گوناح و كارێك لە دەرەوەی حوكمەكانی ئیسلام ناو دەبەن. لە بەرامبەریشدا ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەم كارە بە ئاسایی و بەڵگەی ئازادی دەزانن و مەیسون دەواسیش بە جێبەجێكاری یاسا ناودەبەن.

مەیسون دەواسیش لە تویتێكدا وێڕای پیرۆزباییكردن لە هەردوو هاوسەرەكە، رای گەیاندووە كە ئەو بە شانازییەوە سەرپەرشتیی یەكەمین هاوسەرگیریی سڤیلی كردووە و نووسیویەتی: ”تەنانەت لە كاتە قورسەكانیشدا، هەردەم كات بۆ خۆشەویستی هەیە، پیرۆزبایی لە هاوسەرەكان دەكەم“.

مەیسون دەواس: