دوای 106 ساڵ، بۆ یەكەمجار لە ئیستانبوڵ شانۆگەرییەك بە كوردی نماییش دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوای 106 ساڵ، بۆ یەكەمجار لە ئیستانبوڵ شانۆگەرییەك بە كوردی نماییش دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئیستانبۆل، لە پرۆگرامی كارەكانی ساڵی 2020ـیدا، شوێنی بۆ نماییشكردنی شانۆگەرییەكی كوردی كردووەتەوە، بڕیاریشە لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەو شانۆگەرییە نماییش بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، شانۆگەریی (شانۆی ژیانێكی نوێ) كە بە زمانی كوردییە و گرووپی سەنتەری كولتووری میزۆپۆتامیا ئامادەی كردووە، لە ئیستانبۆل نماییش دەكرێت، ئەمەش دوای 106 ساڵ، یەكەم جارە لە ئیستانبۆڵ و لە هۆڵی (شانۆی شار) رێگە بدەن شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی نماییش بكرێت و سەر بە شارەوانیی ئیستانبۆڵ بێت.
شانۆگەرییەكە لە لایەن (دلاوەر زەراق) كراوەتە كوردی و نەزمی قارەمانیش وەكوو دەرهێنەر كاری تێدا دەكات و هەریەك لە (رووگەش كرجی، عومەر شاهین، رەوشەن ئاپئایدن، جیهاد ئێكنجی) وەكوو ئەكتەر رۆڵی تێدا دەبینن.
ئاژانسی (سپوتنیك)ی رووسی، بڵاوی كردووەتەوە بۆ یەكەمجارە رێگە بدرێت لە هۆڵی (شانۆی شار) شانۆگەرییەكی كوردی نماییش بكرێت، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە.
چەند مانگێگ بەر لە ئێستاش، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆل ئاماژەی بەوە دا، لەمەودوا رێگە دەدەن كۆرسی زمانی كوردی لە شارەكەدا بكرێتەوە.