شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا کە ئەندامانی شاندەکە لە وەزیری داد و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون.

 بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) شاندەکە لە بەغدا لەبارەی پرسی یاسای ھەڵبژاردنەکان و ھەمواری یاسای دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆ دەکەن.

مەبەست لە سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها ھەمواری یاسای دادگای باڵای  فیدر اڵییە.

 ئەم سەردانە لە کاتێکدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکامی عێراق لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتوونە رێککەوتنی کۆتایی.