ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 32 ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 32 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 32 ملیۆن و 85 هەزار و 218 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، مەکسیک، ئیسپانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، عێراق، سعودیە، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، قەتەر، رۆمانیا، دۆمەنیکا، پەنەما، مەغریبی عەرەبی، کازاخستان، بەلجیکا، میسر، کوێت، هۆڵەندا، عومان، سوید، ئیمارات، گواتیمالا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 23 ملیۆن و  597 هەزار و 926 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 982 هەزار و 193 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.