سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕوونکردنەوە دەدرێ

 

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە قۆناغی یەکەم تەنیا بۆ وڵاتی سعوودییەیە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە (باسنیوزڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی وڵاتی سعوودییە کە لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە داویەتی، لە قۆناغی یەکەم کە لە ٤ی مانگی داھاتوو دەستپێدەکاتەوە تەنیا بۆ ناوخۆی وڵاتەکەیە و وڵاتانی دیکە ناگرێتەوە".

گوتیشی: "بۆ قۆناغی دووەم کە بڕیاردراوە لە دوو مانگی داھاتوو دەستپێبکاتەوە،تا ئێستا ھیچ نووسراوێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئەوە ھەیە کە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و ھێڵی فرۆکەوانی عێراق ھەیە بۆیە  ئەگەر ھەر بڕیارێک بدرێت بەھاوبەشی دەبێت ".