بە بڕى پێنج ملیار دۆلار کۆمپانیایەکی چینی پڕۆژەیەکى گەورەى سەردەمیانە لە هەولێر جێبەجێ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە بڕى پێنج ملیار دۆلار کۆمپانیایەکی چینی پڕۆژەیەکى گەورەى سەردەمیانە لە هەولێر جێبەجێ دەکات

 

بەڕێوەبەرى گشتىی وەبەرهێنانى هەولێر رایگەیاند کۆمپانیایەکى چینى بە بڕى پێنج ملیار دۆلار لە هەولێر پڕۆژەیەکى گەورەى سەردەمیانە دروست دەکات، کە چەند سێکتەرێک لە خۆ دەگرێ و لە عێراق و ناوچەکەشدا هاوشێوەى نییە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " کۆمپانیایەکى چینى پڕۆژەیەکى گەورەى سەردەمیانە لە هەولێر جێبەجێ دەکات،کە چەند سێکتەرێک لە خۆدەگرێت لە وانەش ناوچەى گەشتیارى و بازرگانى و نیشتەجێبوون، شارى یارى و کۆمەڵگەى وەرزشى، کە لە سەر رووبەرى دوو هەزار دۆنم زەوى دروست دەکرێت، ئەمەش رووبەرێکى ئێجگار زۆر فراوانە چونکە پڕۆژەکە پێویستى بەو رووبەرە هەیە".

راشیگەیاند: "دەستەى وەبەرهێنان رەزامەندى لەسەر پڕۆژەکە دەربڕیوە و پەسەندى کردووە، کونسوڵخانەى چینیش لە هەرێمی کوردستان پشتگیرى وەبەرهێنەرەکەى کردووە کە تواناى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى هەیە، بۆیە ئێستا لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر سەرقاڵى ئەوەین زەوى پێویست و شوێنێکى گونجاو بۆ پڕۆژەکە دابین بکەین".

ئاماژەى بەئەوەش کرد" هاوشێوەى ئەو پڕۆژەیە لە عێراق و تەنانەت وڵاتانى ناوچەکەش بوونى نییە، تەنیا لەچەند وڵاتێکى وەکو یابان و سەنگافورە و کۆریا جێبەجێکراوە، بۆیە بەتەواو بوونى دەبێتە یەکێک لە ناوازەترین و گەورەترین پڕۆژە لە ناوچەکە".