هێرۆ عەبدولڕەحمان: شانازی بە خۆم و هونەرەکەمەوە دەکەم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێرۆ عەبدولڕەحمان: شانازی بە خۆم و هونەرەکەمەوە دەکەم

 

هێرۆ عەبدولڕەحمان، خانمە هونەرمەندێکی دانیشتووی شاری ڕانیەیە و تا ئێستا لە چەندین پێشانگای هونەری شێوەکاریدا بەشداری کردووە و باس لە ئەزمونی کاری خۆی دەکات لە هونەری شێوەکاریدا.

هێرۆ بۆ (باسنیوز) گوتی:   "لە ساڵی ٢٠١١ دەستم بە کاری ھونەری کردووە، تابلۆکانم گوزارشتکردنە لە ھەردوو دیوی ژیان بە خۆشی و ناخۆشیە کانیەوە، بەڵام زیاتر جە ختکرنە لەسەر ژیانی ڕاستەقینەی ئەمرۆ، هەروەها جگە لە بواری ھونەری لە بواری ڕاگەیاندنیش کار دەکەم و ئامانجی من لە ھونەردا سەرکێشی و ململانێیە بۆ ڕاماڵینی ئەو بەشەی کە دیوە جوانیەکانی ژیانیان شاردۆتەوە منیش بەوپەڕی هێز و توانای ھونەرییەوە کاریان تێدا دەکەم کە بتوانم ھونەرێکی مۆدێرن دروست بکەم، ئەو کەرەستانەشی کە لە تابلۆکانمدا بەکاریان دەھێنم رە نگی زەیتیە و زیاتر رەنگە زیندووەکان بەکار دەھێنم و کاری پۆرترەیتیش دەکەم".

گوتیشی:   "بۆ هونەر بە بروای من شتێک نییە بە ناوی ئە کادیمی بوون و نا ئەکادیمی بوون،  چونکە ھونەر سەلیقە و بەھرەیە ئەو رۆحیەت و ھەستە لە ناخی مرۆڤدا لە دایک دەبێت و پێویستە ھەوڵبدەی ئەو ھەستە لە ناخدا پەروەردە بکەی کە ئەمەش ئیرادەی دەوێت بۆ ئەوەی بگەیت بە ھونەرێکی باڵا، بە تایبەت ھونەری شێوەکاری ھیچ سنوورێکی نیە ناتوانیت بڵێی بەپیێ ئەو یاسایە تابلۆیەک دەنەخشێنم لە ھونەردا دەبێت رێچکە شکێن بی، یاخی بی، تاوەکو بتوانی ھونەرێکی تایبەت بە خۆت هەبێت، من شێوەکاریم نەخوێندوە و ھچیشم لەو بەشە نەخوێندووە، بەڵکو فەلسەفەم خوێندووە، بەڵام ھونەر لە ناخمدا چەکەرەی کردووە".

هێرۆ ئاماژەی بەوەش کرد” لە پێنچ پێشانگای تایبەت و پێشانگایەکی ھاوبەش بەشداریم کردووە، تا ئێستاش ھیچ کەسێک ھاوکاری نەکردووم، داوای ھاوکاریشم لە کەس نەکردووە، تەنیا خۆم ھاوکار و پەروەردەکاری خۆم بووم، چونکە هونەر لە گەڵم لە دایکبوو لەگەڵ خۆشم پەروەردەم کرد و شانازی بە خۆم و هونەرەکەمەوە دەکەم".

هەروەها ڕایگەیاند:  "لە خێزانەکەمدا تاکە کەسم کە لە بواری ھونەریدا کاردەکەم و سەختی و زەحمەتی زۆریشم ھاتۆتە رئ، بەڵام کۆڵم نەداوە و بەردەوام بووم، چونکە فەلسەفەی ژیانی من جیاواز بووە و ھەمیشە ویستومە جیاوازبم، چونکە ژیان بە سەختی و نشێویەکانیە وە لەزەت بەخشە".

دەشڵێت:   "بە هونەرمەندی بەنێوبانگی ئیسپانی (سلڤادوردالی) سەرسامم کە ھونەرمەندێکی بە توانا و بلیمەتە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامم لە کاری ھونەری و بەدەر لەوەش لە بواری ڕاگەیاندیشدا کار دەکەم، کاری و مۆنتاژ دەکەم لەگەڵ پێشکەشکردنی بەرنامەی هونەری".