وەزارەتی تەندروستی ڕێنوێنیی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بۆ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان دەردەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی ڕێنوێنیی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بۆ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان دەردەکات

 

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی مامۆستایان و قوتابیان و خۆپارێزییان لە پەتای کۆرۆنا،ڕێنوێنی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان دەردەکرێ.

د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوزڕاگەیاند: "لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان تیمی تایبەت پێکدەھێنین سەردانی قوتابخانەکان بکات و ڕێنوێنی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بداتە مامۆستایان و قوتابیان".

گوتیشی: "بەدەر لەوەش خولی ڕاھێنانی مامۆستایان لەسەر چۆنییەتی خۆپارستنی خۆیان و قوتابیان لە پەتای کۆرۆنا رێکدەخەین بۆ ئەوەی لەکاتی گوتنەوەی وانە و کاتی پێویست ڕێنوێنی قوتابیان و کەسوکاریان بکەن و خۆشیان لێی سوودمەندبن".

ئەو گوتانەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ھاوکاتی بڕیارێکی دوێنێی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانە کە بڕیاری دا بڕی ( ٥٤٠) ملیۆن دینار بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابین بکات بۆ ئەوەی بەھۆیەوە پێداویستییەکانی خۆپارێزیی لە پەتای کۆرۆنا دابین بکرێت.