لە سلێمانی زەوی لەرزی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمشەو زەویلەرزەیەک شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری هەژاند و بەشێک لە دانیشتووانی شارەکەش هەستیان بە لەرزینەکە کرد.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کاتژمێر (٩:٢٩) خولەکی ئەمشەو چوارشەممە، زەویلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی ڕوویداوە کە گوڕەکەی(٣.٩) پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سەنتەری زەویلەرزەکە دەکەوێتە نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ، پەیامنێر(باسنیوز) لە سلێمانی رایگەیاند کە بەشێک لە دانیشتووانی شارەکە هەستیان بە لەرزینەکە کردووە.