لەبەردەم پەرلەمانی یۆناندا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەبەردەم پەرلەمانی یۆناندا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێتەوە


بڕیارە دووسبەی هەینی 25/09 لەبەردەم پەرلەمانی یۆناندا بە بەرزكردنەوەی ئاڵایەكی گەورەی كوردستان، یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكرێتەوە.


پشتیوان جاف گەنجێكی ڕۆژنامەنووسی كوردی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یۆنانە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) بڵاوی كردەوە كە بە خۆشحاڵی و شانازییەوە ڕۆژی هەینی لەگەڵ كۆمەڵێكی گەنجی كورد، لە یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا، لەبەردەم پەرلەمانی یۆنان ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەكەنەوە.


پشتیوان جاف سوپاسی چەند پەرلەمانتارێكی یۆنانیشی كردووە كە هاوکاری بوون لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ بەرز راگرتنی یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.


جێی باسە رۆژی 25/09 سێیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمە مێژووییەكەی سەربەخۆیی كوردستانە، كە لە ئەنجامدا 93%ی خەڵكی كوردستان داوای سەربەخۆییان كرد.