بە “تابووتی زیندوو”مردووەکان دەستەملانێی ژیان دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە “تابووتی زیندوو”مردووەکان دەستەملانێی ژیان دەبن

لەو رێگەیەوە لەبری 10بۆ 20 ساڵ لە 2 بۆ 3 ڕۆژ جەستەی مردوویەک شی دەبێتەوە

لەمەودوا دەکرێ تەرمەکان بگۆڕێن بۆ رەگەزی سەرەکیی خۆراکی بۆ رووەکەکان، ئەویش بە بەکارهێنانی (تابووتی زیندوو)ی دروستکراو لە قارچک لەجیاتی تەختە و لە ماوەیەکی سنوورداردا.

کۆمپانیای (لووبی هۆڵەندی) تابووتی زیندووی داهێنا، ئەویش بە بەکارهێنانی قارچک لەجیاتی تەختە، کە دەکرێ بۆ بیۆلۆجیا شی ببێتەوە و تەرم بگۆڕێ بۆ رەگەزی سەرەکیی خۆراکی بۆ رووەکەکان.

کۆمپانیایەیەکە دەڵێ: “تابووتەکە لە ریشاڵی قارچک دروست کراوە و ناوەوەیشی بە قەوزە داپۆشراوە، بۆ ئەوەی یارمەتیی کرداری شیبوونەوەکە بدات”بۆب هندرێکس، خاوەنی بیرۆکەی تابووتی زیندووە و روونی دەکاتەوە: “قارچک گەورەترین هۆکاری یاریدەدەرە لە کرداری سووڕ لەناو سروشتدا، چونکە قارچک هەمیشە بەدوای خۆراکدا  دەگەڕێ و دەیگۆڕێ بۆ مادەیەک، کە خۆراکی رووەکە، هەروەها قارچک ماددە ژەهریاوییەکان هەڵدەمژێ و دەیانگۆڕێ بۆ رەگەزی خۆراکی”.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە بۆب هندرێکس گواستوویەتییەوە، کە گوتوویەتی: “لە چرنۆبلدا بۆ پاککردنەوەی خاکوخۆڵ لە شوێنەواری کارەساتە نەوەوییەکە بەکار هێنرا”.

دەشڵێ: “هەمان شت لە گۆڕەکانیشدا روودەدات، چونکە خۆڵ زۆر پیس دەبێ، قارچکیش شەیدای کانزا و زەیت و تەنە پلاستیکییەکانە”.

تابووتەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە کارگەی کۆمپانیایەکە لە زانکۆی دلفتی تەکنیکی گەشەی پێ دەکرێ، ئەویش لە رێی تێکەڵکردنی ریشاڵەکانی قارچکەکە و وردکەدارەکانی تەختەکە لە چوارچێوەیەکدا، کە بۆ دروستکردنی تابووت ئامادە کراوە. دوای ئەوەی قارچکەکە لە رێی وردکەدارەکان گەشە دەکات، تابووتەکە وشک دەکرێتەوە، تا رەقیی و قایمی ئەگاتە ئەو رادەیەی بەرگەی هەڵگرتنی تەنێکی 200 کیلۆگرامی دەگرێ.

دوای ناشتن، کارلێککردنی لەگەڵ ئاو و خاک هاوکار دەبێ بۆ شیکردنەوەی تابووتەکە لە ماوەی 30 تا 45 رۆژ. پێشبینیش دەکرێ، کە لاشەیەک 2 بۆ 3 ساڵی پێویست بێ تا بەتەواوی شی دەبێتەوە، نەک لە 10 بۆ 20 ساڵ، وەک ئەوەی لەناو تابووتە ئاساییە لە تەختە دروستکراوەکاندا روودەدات.

هندرێکس روونی دەکاتەوە، کۆمپانیای لووب تا ئێستا 10 تابووتی زیندووی دروست کردووە و هەر دانەیەکی بە 1761 دۆلار فرۆشتووە.

دەشڵێ: “کاتێک کە تابووتە زیندووەکە لەگەڵ خۆڵەکە ئاوێتە ئەبێ، دەتوانی رەگی تێ بکەی و ئاودێری بکە یو بڕیار بدەی کام درەخت لەناویدا بڕوێ.