مۆبایلێك لە نێو گەدەی گەنجێكی میسری دەردەهێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مۆبایلێك لە نێو گەدەی گەنجێكی میسری دەردەهێندرێت

 

لە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوودا كە دوو كاتژمێری خایاند مۆبایلێك لە نێو گەدەی گەنجێكی میسری دەردەهێندرێت.

لە نەخۆشخانەیەكی شاری قەلیوبیەی وڵاتی میسر دوای ئەنجامدای پشكنینی تیشك بۆ لاوێك دەردەكەوێت كە موبایلێكی لەنێو گەدەیە، بەپەلە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و مۆبایلەكە دەردەهێنرێت.

ئەحمد شولح ئەو پزیشكەیە كە نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامداوە و دەڵێت: "حەوت مانگ پێش ئێستا ئەو گەنجە میسرییە ئەو مۆبایلەی خواردووە و بەڵام بابەتەكەی شاردۆتەوە و باسی نەكردووە تا تووشی ئازاری گەدە بووە".

پزیشكە میسرییەكە دەشڵێت: "نەشتەرگەرییەكە كارێکی قورس بوو، چونكە مۆبایلەكە درێژییەكەی 7 سانتیمەتر بوو، بەڵام بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا و ئێستاش تەندروستی گەنجەكە جێگیرە".