فۆتۆگرافێكی كینی خەڵاتی وێنەی ئاشتی پێ درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فۆتۆگرافێكی كینی خەڵاتی وێنەی ئاشتی پێ درا

 

ماڵپەری ئاگورای جیهانی پێشبركێیەكی ڕێكخست بۆ دەستنیشانكردنی باشترین وێنە كە ئاماژە بێت بۆ ئاشتی.

لە پێشبركێیەكەدا نزیكەی 11 هەزار فۆتۆگراف لەسەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا كرد و فۆتۆگرافێكی كینی پلەی یەكەمینی بەدەست هێنا.

ڕاشد ئیبراهیم ئەو فۆتۆگرافە كیینە بوو كە بووە براوەی پێشبركێیەكە و لە بەرامبەر وێنەكەی هەزار دۆلاری پێدرا، وێنەكەیش لە شاری نەیروبی گیراوە، كە تێدا كەسێك بە جلی سەربازییەوە ئاڵایەکی سپی هەڵگرتووە و كۆمەڵە گەنجێكیش بە جلی سپییەوە لە دەوری ئاڵاکەن.

هەروەها وێنەی پشیلەیەك كە لەسەر تەختەیەك نووستووە خەڵاتی دووەمی پێشبركێیەكەی پێدرا، ئەم وێنەیە ناونرا Sleep In Peace کە لەلایەن فۆتۆگرافێكی ئیسپانییەوە گیراوە.