بەهای تومەن تووشی داڕمانێكی پێوانەیی دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای تومەن تووشی داڕمانێكی پێوانەیی دەبێت


ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای تومەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی تووشی داڕمانێكی پێوانەیی بووەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە مامەڵەی بازاڕی ڕەشدا بڕی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 280 هەزار ریالی ئێرانی گۆڕدراوەتەوە، لە بەرانبەریشدا بڕی 281 هەزار ریال بە یەك دۆلار فرۆشراوەتەوە، بەڵام بە فەرمی و نرخی دەوڵەتی ئێران بۆ گۆڕینەوەی دراو، 42 هەزار ریال بەرانبەر دۆلارێكی ئەمریكییە.


ئەم دابەزینە نوێیەش چەند رۆژێك لە دوای سزا ئابوورییە نوێیەكانی واشنتۆن دێت بۆ سەر تاران، كە تیایدا ئابڵوقەی خستبووە سەر چەند كەسایەتی و كیانێكی وڵاتەكە، بە تۆمەتی یارمەتیدانی كۆماری ئیسلامی لە مامەڵەی چەك و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی.


جێی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دراوی ئێرانی نیوەی بەهای خۆی لەدەست داوە.