كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە رۆژئاوای كوردستان گژری لە نێوان هەسەدە و هێزەكانی ڕووسیا دروست بوو

 

لە شارۆچكەی تل تەمەری باشووری سەرێ كانی لە رۆژئاوای كوردستان، بە هۆی نزیكبوونەوەی هێزێكی گەڕان و پشكنینی سەربازیی ئەمریكی، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی ڕووسیا دروست بوو.

سەرچاوەیەكی كورد لە سووریاوە بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، كە دوای گەیشتی هێزێكی سەربازیی ئەمریكی بە شارۆچكەی تل تەمەری هەڵكەوتوو لەسەر شاڕێی نێودەوڵەتی (M4)، لە باشووری سەرێ كانی لە ریفی حەسەكە، گرژی لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و هێزێكی ڕووسی دروست بووە، بەو هۆیەی هێزەكانی ڕووسیا داوایان لە هەسەدە كردووە كە ڕێ نەدەن هێزە ئەمریكییەكان لێگەڕانی سەربازی لەو شارۆچكەیە بكەن و هەڕەشەی ئەوەیان كردووە ئەگەر بە دەم داوكارییەكەیانەوە نەچن، لەو ناوچەیە دەكشێنەوە.