له‌ دهۆك چەند شەقامێكی پیادەڕۆ خاوێن كرانەوە و كۆنكریت كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ دهۆك چەند شەقامێكی پیادەڕۆ خاوێن كرانەوە و كۆنكریت كران

 

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ دهۆك چەند شەقامێكی پیادەڕۆ خاوێن كرانەوە و كۆنكرێت كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/9/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە سنووری شارەوانیی ڕۆژهەڵات، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، چەند شەقامێكی پیادەڕۆ بە مەبەستی ئاسانكاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان خاوێن كرانەوە و دواتر كۆنكریت كران، ئه‌مه‌ش لەكاتێكدایه‌ ئێستا وەرزی پاییزە و بەرەو زستان دەچین، بۆ ئەوەی لەكاتی بارانبارین ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كاری كۆنكریتكردنی شەقامە پیادەڕۆكان بە بەكارهێنانی ژمارەیەكی زۆری كرێكار و ئەندازیار و ئامێری شارەوانی ئەنجام دراوه‌.