كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە باشووری تاران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە شەوی ڕابردوودا کارگەری بەرهەمهێنانی نەستەلە (بەستەنی)ی میهەن لە باشووری تاران و لە شاری ئیسلامشەهر ئاگری گرتووە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو ڕووداوە کاتژمێر شەشی ئێوارەی دوێنێ ڕووی داوە و بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو بوونەتەوە، کۆگاکانی ئەو کارگەیە لەسەر ڕێگەی "شوورئاباد" لە باشووری ئیسلامشەهر ئاگریان گرتووە و زیانێکی فراوان بە کارگەکە گەیشتووە.

باس لەوە دەکرێت ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هێندە فراوان و گەورە بووە، ١٠ تیمی فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامادە بوون و دەگوترێت لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا تەقینەوەیەکی گەورەش ڕووی داوە، بەڵام لەمبارەوە وردەکاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیاریی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران لەو ڕووداوە هیچ کەسێک زیانی گیانیی پێ نەگەیشتووە.

باشووری تاران و دەوروبەری شاری ئیسلام شەهر و جادەی نێوان کەرەج تاران گەورەترین ناوەندی پیشەسازییە و زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی تێدایە.