نوێترین زانیاری سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی وەزیری دارایی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی وەزیری دارایی

 پاش تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا تەندروستیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی باشە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام دەکاتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش گەشتی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دەرکەوت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەشداری لەو گەشتی شاندەکە ناکات بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەک لە نێو وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: "لە سەرەتای تووشبوونی بە کۆڕۆنا دۆخی تەندروستی ئاوات شێخ جەناب باش نەبوو، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستیی زۆرباشە و نووسراوەکانی وەزارەت واژوو دەکات".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، ڕۆژی پێنجشەممە 24ی 9 پشکنینی دووەمی کوڕۆنا بۆ وەزیری دارایی دەکرێت، ئاماژەی بە ئەوەش دا “پزیشکەکان پێیان گوتووە کۆڕۆنای تێپەڕاندووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە دەوامی خۆی لە وەزارەتی دارایی".

پەیوەست بە ئەو بابەتە (باسنیوز) پەیوەندی کرد بە نووسینگەی وەزیری دارایی و هەرچەند هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەمبارەیەوە نەدا بەڵام جەختیان کردەوە کە ئێستا دۆخی تەندروستیی وەزیری دارایی زۆر باشە.