ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 31 ملیۆن و 772 هەزار و 75 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، مەکسیک، ئیسپانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، عێراق، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، قەتەر، رۆمانیا، دۆمەنیکا، کازاخستان، پەنەما، مەغریبی عەرەبی، بەلجیکا، میسر، کوێت، هۆڵەندا، عومان، سوید، گواتیمالا، ئیمارات و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 23 ملیۆن و  318 هەزار و 464 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 975 هەزار و 727 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.