لە گوێڕ هەڵمەتى نەهێشتی سەرپێچیى سەر تۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانى دەستى پێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گوێڕ هەڵمەتى نەهێشتی سەرپێچیى سەر تۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانى دەستى پێکرد

 

بەڕێوەبەرى شارەدێى گوێڕ رایگەیاند هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ بڕینى ئەو سەرپێچییانەى کراونەتە سەر سەرتۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانى، سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەى بەنایاسایى کارەبایان راکێشاوە یان پێوەریان نەبەستووە کارەبایان دەبڕین.

مەسعود نورى، بەڕێوەبەرى ناحیەی گوێڕ بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لەسەر بڕیارى پارێزگارى هەولێر سەر لە بەیانى ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ بڕینى سەرجەم ئەو سەرپێچییانەى کە کراونەتە سەر تۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانى،لەمیانەى هەڵمەتەکەدا تەواوى ئەو سەرپێچییانەى کراونەتە سەر تۆڕەکانى کارەباوە دەبڕدرێن، چ ئەوانەى لەلایەن هاوبەشانى ماڵان یان شوێنە گشتییەکان و کۆمپانیا و پاڵاوگە نەوتییەکانەوە ئەنجامدراون".

راشیگەیاند: " لە هەڵمەتەکەدا کە بەپاڵپشتى هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدرا، تواندرا کارەباى چەندین شوێن و پاڵاوگە ببڕدرێن، کە بە نایاسایاسى کارەبایان راکێشابوو یان پێوەریان نەبەستبوو،لە رۆژانى داهاتووشدا لە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبین تا بڕینى تەواوى سەرپێچییەکان".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" کارەباى ئەو ماڵ و شوێنانەش دەبڕین کە ماوەیەکى زۆرە کرێى کارەبای نیشتیمانیان نەداوە، چونکە شوێن هەیە 5 ساڵە کرێى کارەباى نەداوە و ئێستاش حکوومەتى هەرێمی کوردستان دەرفەتێکى داوە بەوکەسانەى کە قەرزدارى حکوومەتن و بڕى 15% لە قەرزەکانیان خۆش دەبێ، بۆیە پێویستە لەسەر هاووڵاتیان و شوێنە گشتییەکان پابەندبن بە رێنماییەکان و ئەوانەى تائێستا پێوەریان نییە بیبەستن و ئەوانەشى قەرزارن قەرزەکانیان بدەنەوە".