كەمئاویی جەستە ئەم كاریگەرییە نەرێنییەشی هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەمئاویی جەستە ئەم كاریگەرییە نەرێنییەشی هەیە

 

كەمئاویی جەستە چەندین كاریگەریی نەرێنیی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەكات، بۆ نموونە گورچیلەكان و ریخۆڵەكان تووشی كێشە دەكات، بەڵام بەم دواییانە، پسپۆران و پزیشكانی سەنتەری لێكۆڵینەوەكان لە وڵاتی ئەمەریكا، بە ئەنجامێکی تازە گەیشتوون.

ئەوان دوای لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ئەو كەسانەی قژیان تەنكە، یاخود كەچەڵن، بەو ئاكامە زانستییە گەیشتوون، كە زۆربەی ئەو كەسانەی جەستەیان وەكوو پێویست ئاوی دەستەبەر نەكردووە و زۆر جار تووشی كەمئاویی جەستە بوون.

پزیشكان دوای ئەم توێژینەوەیە دووپاتیان كردەوە، بۆ ئەوەی قژ تووشی رووتانەوە نەبێت، پێویستە رۆژانە زۆر ئاو بخۆنەوە، هەروەها سوود لە خواردنی خۆراكی ئاودار وەربگرن.