بیڵ گەیتس: لە سەرەتای 2021ەوە پێكوتەی كۆرۆنا بەردەست دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بیڵ گەیتس: لە سەرەتای 2021ەوە پێكوتەی كۆرۆنا بەردەست دەبێت


بیل گەیتس گەورە ملیاردێردی ئەمریكی ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پێكوتەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەست دەبێت.


لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری "فۆڕچن"ی ئەمریكی، بیڵ گەیتس گوتی هەماهەنگییەكی زۆر باش هەیە لە نێوان ئەو كۆمپانیایانەی ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنان.


گەیتس ئاماژەی بەوە داوە كە لەلایەن دامەزراوەی خێرخوازیی بیڵ و میلیندا گەیتسدا، پاڵپشتی ژمارەیەك لەو كۆمپانیایانە دەكرێ كە سەرقاڵی دروستكردنی پێكوتەكەن و پێشبینی دەكرێ لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سێ تاوەكو چوار پێكوتەی سوودبەخش بەرهەم بهێندرێن.

سەبارەت بە كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆناشەوە، گەیتس دەڵێ گەیشتنی پێكوتەكان بە نەخۆشەكان بە شێوەیەكی یەكسان و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لەلایەن خەڵكەوە، بڕیار لەسەر كۆتایی پەتای كۆرۆنا دەدەن.


جێی باسە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە ئێستا 170 كۆمپانیای جیهانی سەرقاڵی دروستكردنی پێكوتەی كۆرۆنان، نۆ كۆمپانیاش گەیشتوونەتە قۆناغی تاقیكردنەوەی پێكوتەكە.