بەهای لیرەی توركی جارێكی تر دابەزیەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی جارێكی تر دابەزیەوە


ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی تر لیرەی توركی بەهای لە دەست دا و گەیشتە 7.67 لیرە بەرانبەر بە یەك دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار بەهای لیرەی توركی بە جۆرێك دابەزی، كە یەك یۆرۆ بەرانبەر بە نۆ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كراوە، هەروەها بەهای یەك دۆلاری ئەمریكییش گەیشتە 7.67 لیرەی توركی.

جێی باسە دوێنێ ئێوارە 7.63 لیرەی توركی بەرانبەر یەك دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، بەڵام ئەمڕۆ بەهای لیرە زیاتر دابەزی و گەیشتە 7.67 لیرە بەرانبەر یەك دۆلار، ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی 16 رۆژی رابردوودا، 14 جار بە شێوەی ڕۆژانە بەهای لیرە دابەزیوە.


لەوەتەی سەری ساڵیشەوە، لیرەی توركی بە گشتی 22٪ی بەهای خۆی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەست داوە، بەمەش بووەتە یەكێك لە خراپترین دراوەكانی ئەمساڵ لە جیهاندا.