عێراق بەشی 20%ی دانیشتوان پێكوتەی كۆرۆنا دەكڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق بەشی 20%ی دانیشتوان پێكوتەی كۆرۆنا دەكڕێت

ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتاكە بۆ 80% بەرز بووەتەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد بە نیازن بەشی 20ی دانیشتوانی عێراق پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بكڕن و ئێستاش ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتاكە لە عێراق بۆ 80% بەرز بووەتەوە.

ئەحمەد مولا گوتەبێژ بە ناوی حكوومەتی عێراق لە زاری وەزیری تەندروستی و ژینگەی وڵاتەكەی گواستەوە كە تا ئەمڕۆ ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بۆ 80% بەرز بووەتەوە.


گوتیشی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە پێی راگەیاندوون كە ڕێژەی گیان لەدەستدان بە هۆی پەتاكە لە عێراق بۆ 2.7%ی تووشبووان دابەزیوە.


لەبارەی دابینكردنی پێكوتەی دژە كۆرۆناشەوە، كە چەندین كۆمپانیای زەبەلاحی جیهان خەریكن بەرهەمی دێنن و هێشتا نەكەوتووەتە بازاڕەكانەوە، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند لە سەرەتادا تەنها بەشی 20%ی دانیشتوانی عێراق پێكوتەكەیان پێدەگات.