له‌ هه‌رێمى كوردستان 636 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 636 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 636 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 636 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 17 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 17 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوویان له‌ هه‌ولێر بوون، شه‌ش كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون، دوو له‌ گه‌رمیان و یه‌ك له‌ ڕاپه‌ڕین بوون.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٩)
١. پشکنین: (٤٦٩٧ پشکنینی نوێ)
(١٥٦٨ هەولێر)، (٧٩٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)، (٢١٣٨ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٦٣٦ تووشبووی نوێ)
(١١٠ هەولێر)
(١٠٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٣٥٣ دهۆك)
(٣٢ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٠٣ چاکبوون)
(١٨٦ هەولێر)
(٢٨ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)
(١٢٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٧ مردن)
(٢ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٢٨٢٢٣ (١٥٨٣٧٩ هەولێر، ١٠٧٩٦٥ سلێمانی، ١٥٧٩٦٠ دهۆك، ٣٩١٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٢٣٦٨ (١٥٨٤٩ هەولێر، ١٤٩٤٢ سلێمانی، ١٠١٢٤ دهۆك، ١٤٥٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٧٣٢٤ (١٢٤٥٩ هەولێر، ٩٦٧٠ سلێمانی، ٣٨٣٦ دهۆك، ١٣٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٤٩١ (٢٨٥٧ هەولێر، ٤٤٧١ سلێمانی، ٦٠٩٨ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)
مردن ١٥٥٣ (٥٣٣ هەولێر، ٨٠١ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی ئەیلول ٢٠٢٠