كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

 

سەرۆك مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی لە مارتن هووس، باڵوێزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد، هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی خەبات و ئەو نەهامەتییانە خستە ڕوو كە بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/9/2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە مارتن هووس كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی یەكێتیی ئەورووپا له‌ عێراق پێزانینی بۆ خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو ئازادی و دیموكراسیخوازی هەبوو، جەختیشی لە بەردەوامیی پشتگیریی یەكێتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی خەبات و ئەو نەهامەتییانە خستە ڕوو، كە بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون، جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان بڕوای بە ئاشتی و دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا.

لە بەشێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمى كوردستان و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

هەوڵە جیهانییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دەرهاوێشتەكانی ئەو پەتایە تەوەرێكى دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.